ئارامير : تام و چێژی زۆرانبازی لەگەڵ خوێنم تێکەڵ بووە 172 جار خوێندراوه‌ته‌وه بێوەی ئەحمەد 23:55:10 11/12/2016




ئارام نزار یاریزانی زۆرانبازی سەربەستە ئەو نازناوەکەی ئاراممیر کە لە شاری ھەولێر لە دایک بووە و ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لە وڵاتی تایلەند ژیانی بەسەر بەدەست ئێستا خاوەنی ئەکادیمیای KWF لە وڵاتی تایلەند و ئوردەن ، ئەو ھەرچەندە لە کوردستان دوورە و لێرە ناژی بەڵام بەردەوام بە ناوی کوردستان و پێشمەرگە بەشداری پاڵەوانیەتیە جیھانیەکانی زۆرانبازی دەکات لەسەر ئاستی جیھان، پێشووتریش پاڵەوانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و تایلەند و پادشای حەلەبە بووە لەم یارییە ، لە وڵاتی مالیزیا بۆ تیپی MYPW و لە وڵاتی سەنگافورە بۆ تیپی SPW ولە تیپی IWF لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا و لە نیودیلھیی ھیندستانیش بۆ تیپی Wrestle Square لەوڵاتی ئوسترالیاش بۆ تیپی AWF یاری کردووە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٢ی شاری ھەولێرە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.


چۆن بوو ئاشنایەتت لەگەڵ یاری زۆرانبازی سەربەست درووست کرد؟

-خۆم ھەر لەمنداڵیەوە لە رێگای تیڤیەکان سەیری یاری wwFم دەکرد کە ئێستا یارییەکە بوویتە WWEھانجەرێکی زۆر بەھێز بووم بۆ سەیر کردنی یاری زۆرانبازی سەربەست لە خەیاڵمدا بوو رۆژێک بێت ببمە یاریزانی ئەم یارییە.

ئاستی یاری زۆرانبازی سەربەست چۆن دەبینی لەسەرئاستی جیھان بە شێوەیەکی گشتی ؟

-ئاستی ئەم یارییە زۆرانبازی سەربەست زۆر بە باشی دەبینم پێشکەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە جیھاندا بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەمریکا و مەکسیک و ژاپۆن و ئوسترالیا و بەریتانیا و بربدانی لە ئاسیا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش.

ھەست ناکەی یارییەکەی قورس و مەترسیدارت ھەڵبژاردووە ؟

-
خۆم زۆر جار بیر دەکمەوە یاری زۆرانبازی سەربەست مەترسیدارە، بەڵام تام چێژی ئەم یارییە لەگەڵ خوێنم تێکەل بووە بۆیە ھەڵم بژاردوە چونکە بەم یارییە بەختەوەر دەبم ھەموو یاریزانێکی بەختەوەر لە یارییەکەی خۆی ئارەزووی بۆی زۆر دەبێت.


بۆچی ئەم یارییە لە کوردستان بوونی نییە؟

-
نەبوونی ئەم یارییە لە کوردستان ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە چونکە تا ئێستا یاریزانێکی کوردی بەھەرەدار نییە لەم بوارە لە کوردستان یان کەسێک ھەبێت زانیاری لە بواری زۆرانبازی ھەبێت تابتوانێن نمایش درووست بکات، زۆریش ئاسان نییە بەڵام ھیوادارم شتێک بکرێت لە کوردستان لە بەرنامەی منیش دایە بگەرێمەوە کوردستان کاری باش بۆ ئەم یارییە بکەم.


باشترین ئەنجامە باشەکانت چین وەکو یاریزانێک ؟

-بوومە پاڵەوانی KWF
لەکێشی قورس لە وڵاتی تایلەند بۆماوەی سێ ساڵ من پاڵەوانی ئەو ووڵاتە بووم تا من خۆم بە ئارەزووی خۆم دامناو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٤ توانیم حیزامی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بھێنم ، ئەمساڵیش لە پاڵەوانیەتی WrestleStar کە ١٢ ووڵات بەشداربوون توانیم حیزامی پاشای حەلەبە بۆ خۆم بەدەست بھێنم KWF King of the


لەئێستادا بەرنامەت چیە وەکو یاریزانێک ؟

- Ring champion
بەرنامەی من ئەوەیە بەشداری زۆرترین پاڵەوانیەتی جیھان بکەم کە بڕیارە لەم نزیکانە لە ووڵاتانی رووسیا و سنگافورە و ھیند و ئەمریکا بەرێوەبچێت منیش ناوم لە لیستی یاریزانانی بەشداربووە ھەیە کە بەیەکەمین یاریزانی زۆرانبازی کورد دادەنرێم لە جیھاندا کە بە ناوی کوردستان وعێراق بەشداری دەکەم.


ماوەیەکی زۆرە لە وڵاتی تایلەندی ھیچ گرێبەستێکت پێشکەش کراوە بۆ یاری کردن ؟

-
من لە ساڵی ٢٠١٢دەستم بە یاری زۆرانبازی کردووە ئەو گرێبەستانەی کردوومە بۆیەک پاڵەوانیەتی بووە لە چەند وولاتێک ئەویش لە مالیزیا و ڤێتنام و چین و ھەروەھا لەم ماوەیەكیش بۆ ووڵاتانی ژاپۆن و ھیند و یاریم بۆیان کردووە ھەروەھا لە وڵاتی تایلەند وئوردەن خۆم خاوەنی ئەکادیمیای KWF واتە Kingdom م.


چۆنە لە دەرەوەی کوردستان دەژی بڕیارت نەداوە بگەرێتەوە کوردستان ؟

- Wrestling Feseration ماوەی نزیکەی ١٠ساڵە لە دەرەوەی کوردستانم و جارجارەش سەردانی کوردستانم کردووە پەنا بەخوا لە داھاتوودا دەگەرێمەوە بۆ کوردستان و ئەکادیمیای KWF لە کوردستان پەرە پێ بدەم تا ئارەزووی منداڵانی کورد ناونووس بکرێن و بەجیھان بناسرێنین.

ھیواو ئاواتت وەکو وەرزشکارێک ؟

-ھیواو ئاواتی من ئەوەیە بتوانم لە کوردستان ئەکادیمیای KWF دابمەزرێن بۆ مەشق بە ئارەزوومەندانی ئەو یارییە بکەم تا ئەوانیش بتوانن لە پاڵەوانیەتیەکان بەشداربن لە کوردستان ھەروەھا بتوانین ناوی یاریزانانی زۆرانبازی کورد لە WWE ببینرێت.

چۆنە ئێستا بە ناوی کوردستان و پێشمەرگە یاری دەکەی ؟
-
من کوردم و کوڕی کوردانم خوێنم کوردە لە دڵی کوردستانم پێشمەرگە پارێزگاری کوردستانە منیش بە جیھان دەلێم لە رێگای یارییەکانم کە پێشمەرگەی کوردستان نەترسە ھەموو کات سەربەرزە جێگای شانازییە بۆمن وێنەی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لە بەشداری کردنم لە نێو حەلەبە بەرز بکەمەوە.

تا ئێستا لە کوردستان کەس ھاوکاری کردووی یان بەرنامەت ھەیە لە پاڵەوانێکی جیھانی گەورە یاری بکەی؟
-
تا ئێستا لە کوردستان ھیچ کەس ھاوکاری منی نەکردوو ، چەند رۆژێک پێش ئێستا لە پاڵەوانیەتی جیھانی بەشداریم کرد کە لە ١٢ ووڵات پێکھاتبوو من بەناوی کوردستان بەشداریم کرد لە رێگای ئەکادیمیای KWF لە تایلەند و MKW لە چین و ABC لەفەرەنسا و Wrestle Square لە ھیند پاڵەوانیەتیەکە ئەنجامدرا بەبەشداری ٣٤ یاریزانی زۆربازی ئەنجامی باشمان بەدەست ھێنا بەلێ بەرنامەی تریشم ھەیە.

ئێستا جگە لە ناوی کوردستان کە خۆت سپۆنسەری خۆتی ھیچ کەسێک ھاوکاریت دەکات یان داوای ھاوکاریت کردووە لە کوردستان؟
-
من تەنیا خۆم سپۆنسەری خۆمم و داوای ھاوکاریم لە کەس نەکردووە سوپاس بۆ خوا ، بەڵام ئەگەر سپۆنسەری بکرێم ئامادەم گرێبەست بکەم و ھاوکاریمان بکرێت سوپاسیان دەکەم ، ئەگەر ھاوکاریشم نەکەن ھەر سوپاسیان دەکەم چونکەمن خزمەتی خۆمم و کوردستان دەکەم.


دیمانە:کارزان کانەبی

ناو :  

ئیمەیل :  

کۆمێنت :
 



ئارامير : تام و چێژی زۆرانبازی لەگەڵ خوێنم تێکەڵ بووە

ئاراس رواندزی ‌ نووسراوەکەی بەردەم وەزیر!‌
زاگرۆس نانەکەلی ‌ مافە سەرەتاییەکانی میدیاکاری وەرزشی!‌
فۆتۆی ڕۆژ
Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1
خولی نایابی عێراقت پێ چۆنه‌ ؟


باشه‌ %19
خراپه‌ %55
زۆر خراپه‌ %25
63  ده‌نگ