خانمە پیرەکە جێگرەوەی ئەلێگری دەستنیشان دەکات ‌ 28 جار خوێندراوه‌ته‌وه 21:22:5 11/3/2017

بێوەی ئەحمەد


یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی جێگرەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری دەستنیشان دەکات و ئەرکەکەی دەبەخشێتە لۆچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی رۆما .

رۆژنامەی (کۆرێری دیلا سێرا)ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە ئەلێگری بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ یانەی یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت و پێشبینیش دەکرێت کاری داهاتووی لەگەڵ یەکێک لەیانەکانی ئارسناڵی ئینگلیزی یاخود پاریس سان جێرمانی فەرەنسی یاخود بەرشلۆنەی ئیسپانی بێت .

رۆژنامە ئیتاڵیەکە بڵاویشیکردۆتەوە ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس جێگرەوەی ئەلێگریان دەستنیشان کردوەو لەگەڵ لۆچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی رۆما گفتوگۆیان کردوە.

ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە سپالێتی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ گورگەکانی رۆمادا کۆتایی دێت و لەماوەی رابردوشدا رایگەیاند گەر لەوەرزی ئەمساڵدا هیچ نازناوێک بۆ یانەکەی دەستەبەر نەکات ، ئەوا گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە .

ناو :  

ئیمەیل :  

کۆمێنت :
 



ئارامير : تام و چێژی زۆرانبازی لەگەڵ خوێنم تێکەڵ بووە

ئاراس رواندزی ‌ نووسراوەکەی بەردەم وەزیر!‌
زاگرۆس نانەکەلی ‌ مافە سەرەتاییەکانی میدیاکاری وەرزشی!‌
فۆتۆی ڕۆژ
Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1
خولی نایابی عێراقت پێ چۆنه‌ ؟


باشه‌ %19
خراپه‌ %55
زۆر خراپه‌ %25
63  ده‌نگ