كاتی یارییەكانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان گۆڕا ‌ 61 جار خوێندراوه‌ته‌وه 20:14:44 11/3/2017

بێوەی ئەحمەد
بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هونەری لەگەڵ نوێنەری یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوویەوە.
سەرەتا (سەفین کانەبی) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەیڤێکی کورتدا، پیرۆزبایی لە هەر چوار یانە سەرکەوتووەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن، داواشی لە نوێنەری یانەکان کرد، کە هاوکاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و خولەکە بکەن، ئەوەی بە جوانترین شێوە رووی راستەقینەی وەرزشی کوردستان بە ناوەوە و دەرەوە پیشان بدەین، چونکە خولەکە بە ناوی پیرۆزی پێشمەرگەیە و پێویستە لەسەر هەموومان بەو پەڕی گیانی وەرزشی و لێبوردەیی ئەنجامەکان قبوڵ بکەین.
دواتر هەریەک لە نوێنەرانی یانەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان، پێشنار و بۆچوونی خۆیان لە بارەی چۆنیەتی بەرێوەچوونی یارییەکان خستەروو، لە کۆتاییدا بریاردرا، کە سەرجەم یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لە رۆژانی پێنجشەممە لە کات 3:30 ـی ئێوارە بەرێوە بچێت.
بریاریشدرا سەرجەم (یەک کارت و دوو کارتی زەرد و کارتی سوور یان سێ کارتی زەرد) ـی سەر یاریزانەکان، کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان بە روویان بەرز کراوەتەوە بسڕێتەوە.
لە کۆتایشدا بە فەرمی سەرپەرشتیاری تیپی هەرچوار یانەکە، بەڵێنامەیان پڕ کردەوە، کە هەموو کارێک بۆ سەرخستنی خولەکە دەکەن و بەرپرسیارییەتی تەواو لە ئەستۆ بگرن.
جێگەی باسە گەڕی یەکەمی یارییەکانی چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان، وەک وەفایەک بۆ شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە پێنجشەممەی دادێ‌ رێکەوتی 16/3/2017 بەرێوە دەچێت، لە یاری یەکەمیشدا یانەی کەرکووک لە یاریگەی خۆی میوانداریی پێشمەرگەی هەولێر دەکات و یانەی (نەورۆز) ـیش لەسەر یاریگەی سلێمانی (مەلعەبەکە) رووبەرووی شێروانە دەبێتەوە.
ناو :  

ئیمەیل :  

کۆمێنت :
 



ئارامير : تام و چێژی زۆرانبازی لەگەڵ خوێنم تێکەڵ بووە

ئاراس رواندزی ‌ نووسراوەکەی بەردەم وەزیر!‌
زاگرۆس نانەکەلی ‌ مافە سەرەتاییەکانی میدیاکاری وەرزشی!‌
فۆتۆی ڕۆژ
Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1
خولی نایابی عێراقت پێ چۆنه‌ ؟


باشه‌ %19
خراپه‌ %55
زۆر خراپه‌ %25
63  ده‌نگ