سه‌وره‌ درێژه‌ی‌ به‌سه‌ركه‌وتن داو شێروانه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ گرتووه‌ ‌ 35 جار خوێندراوه‌ته‌وه 1:43:0 19/3/2017

بێوەی ئەحمەد



به‌ ئه‌نجام دانی‌ دوو یاری‌ کۆتایی‌ هات به‌ قۆناغی‌ یه‌که‌می‌ یاریه‌کانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌کانی‌ عێراق بۆ ئاستی‌ B و له‌ دوو یاری‌ به‌هێز تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ سه‌وره‌ی‌ شاری‌ که‌رکوک توانی‌ درێژه‌ به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانی‌ بدات و هه‌روه‌ک تیپی‌ بباله‌ی‌ یانه‌ی‌ شێراونه‌ش به‌ شکسته‌که‌شی‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌کانی‌ گرتووه‌.

له‌ شاری‌ که‌رکوک و له‌ یاریه‌کی‌ یه‌کلایه‌نه‌دا تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ سه‌وره‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-0 گێم له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ هێرش بباته‌وه‌ .

له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ ئارارات-یش تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ ئارارات میوانداری‌ کرد له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ شێروانه‌ ، ئه‌و یاریه‌ به‌ یاریه‌کی‌ پڕ ململانێی‌ یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیپ بۆ ده‌ست خستنی‌ خاڵی‌ یاریه‌کان تێپه‌ڕی‌ و دوای‌ ئه‌نجام دانی‌ پێنج گێم سه‌رئه‌نجام تیپی‌ بباله‌ی‌ یانه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 گێم بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌کان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :

سه‌وره‌ 8 خاڵ

شێروانه‌ 5 خاڵ

ئارارات 5 خاڵ

هێرش 0 خاڵ

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ناو :  

ئیمەیل :  

کۆمێنت :
 



ئارامير : تام و چێژی زۆرانبازی لەگەڵ خوێنم تێکەڵ بووە

ئاراس رواندزی ‌ نووسراوەکەی بەردەم وەزیر!‌
زاگرۆس نانەکەلی ‌ مافە سەرەتاییەکانی میدیاکاری وەرزشی!‌
فۆتۆی ڕۆژ
Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1
خولی نایابی عێراقت پێ چۆنه‌ ؟


باشه‌ %19
خراپه‌ %55
زۆر خراپه‌ %25
63  ده‌نگ