كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ پانزه‌هه‌مین جامی‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراقیان به‌ده‌ست هێنا ‌ 38 جار خوێندراوه‌ته‌وه 1:44:38 19/3/2017

بێوەی ئەحمەد

کچانی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان پانزه‌هه‌مین جامی‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌کانی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنن .

یه‌کێتی‌ ناوه‌ندی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق به‌ به‌به‌شداری‌ تیپی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ کچانی‌ یانه‌کانی‌ عێراق و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ جادریه‌ پاڵه‌وانێتی‌ وه‌رزی‌ 2017ی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ کچانی‌ یانه‌کانی‌ عێراقی‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژ ئه‌نجام دا ، پاڵه‌وانێتیه‌که‌ به‌به‌شداری‌ دوانزه‌ یانه‌ی‌ عێراق بۆ ئاستی‌ کچانی‌ پێشکه‌وتوان به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوایی‌ ڕکابه‌رییه‌کانی‌ دواجار کچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ توانیان نازناوی‌ پاڵه‌وانَتیه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنن .

پاش کچانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌و نازناوه‌ که‌ پانزه‌هه‌مین نازناوه‌ له‌ مێژووی‌ تیپی‌ گۆۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ کچانی‌ یانه‌که‌دا کچانی‌ یانه‌ی‌ ئیمام موته‌قین توانیان پله‌ی‌ دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ک کچانی‌ یانه‌ی‌ نه‌فت پله‌ی‌ سێهه‌میان مسۆگه‌ر کرد .

ئه‌مه‌و له‌ مه‌راسیمێکی‌ تایبه‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ کچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ جامی‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌یان به‌رز کرده‌وه‌ .

له‌ شاری‌ به‌غداده‌وه‌ و له‌ لێدوانێکی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت دکتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ یانه‌که‌ی‌ و شاری‌ سلێمانی‌ کرد که‌ توانیان پانزه‌هه‌مین نازناو له‌ مێژووی‌ تیپی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌که‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق مسۆگه‌ر بکه‌ن.

دکتۆر ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا که‌ پاڵه‌وانێتی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ زۆر به‌هێز بووه‌ و کچانی‌ یانه‌کانی‌ عێراق ڕکابه‌ر بوون بۆ ده‌ست خستنی‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌ که‌ خۆش به‌ختانه‌ کچه‌ پێشمه‌رگه‌کان کۆڵیان نه‌داوه‌ و توانیویانه‌ ئه‌و نازناوه‌ مێژووییه‌ مسۆگه‌ر بکه‌ن .

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ناو :  

ئیمەیل :  

کۆمێنت :
 



ئارامير : تام و چێژی زۆرانبازی لەگەڵ خوێنم تێکەڵ بووە

ئاراس رواندزی ‌ نووسراوەکەی بەردەم وەزیر!‌
زاگرۆس نانەکەلی ‌ مافە سەرەتاییەکانی میدیاکاری وەرزشی!‌
فۆتۆی ڕۆژ
Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1 Slideshow Image 1
خولی نایابی عێراقت پێ چۆنه‌ ؟


باشه‌ %19
خراپه‌ %55
زۆر خراپه‌ %25
63  ده‌نگ